بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕای گشتی
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه ، 3 ی مانگی 6 ی 2008 كونسولخانه‌ی ئیران له هۆڵی پێشه‌وا (قازی محه‌ممه‌د) له‌هه‌ولێر یادی 19 هه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی خومه‌ینی کوردکوژی سازكرد.
له‌و یاده‌دا به داخه‌وه چه‌ند به‌رپرسی گه‌وره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به‌شدار بوون .
ئێمه کوردان که له هۆڵی شه‌هیدی گه‌وره‌مان پێشه‌واقازی محه‌ممه‌د یادی خوێن مژێکی وه‌ک خومه‌ینی ده‌کرێته‌وه به توندی مه‌حکووم ده‌که‌ین ، داوا له کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی بکه‌ن.
ئێمه ئه‌م کرده‌وه‌یه وه‌کوو ئه‌رکێکی دیپڵۆماتیکی باو له نێوان وڵاتاندا به ره‌سمی ناناسین ، ئێمه هه‌ر پشتیوان و غه‌م خۆری چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستانین و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه له سه‌ر به‌شێک له سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به مانای دژایه‌تی له گه‌ل ئه‌م حکومه‌ته به ته‌واوه‌تی نیه .
ئێمه خوازیارین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وایه‌تی تر له هه‌مبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه پێش بگرێت.
رۆڵه‌کانی پێشه‌وا
shehid.peshewa@gmail.com
2008-06-18
ئیمزاکان:
1. به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
2. ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
3. تاهیر قاسمی
4. دوکتۆر ئاوات عه‌لیار
5. س . سۆران
6. جه‌ماڵ عه‌بدوڵا زاده
7 . هه‌یاس کاردۆ
8. چیا عه‌لیار ...
... ... ←
















